بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو خستەڕوو و دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت.
رۆژی دووشەممە، 8ـی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
پێشبینیش دەکات، ڕۆژی سێشەممە، 9ـی ئەیلول، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی دووشەممە، 8ـی ئەیلول.
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان 43 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.