Erbil 31°C ھەینی 10 تەمووز 15:25

مووچەی چەند مانگی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند سبەی مووچەی چەند مانگێکی بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.

ڕۆژی یەکشەممە 7ـی ئەیلوولی 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕۆژی دووشەممە 8ی ئەیلوولی 2025، مووچەی مانگی حوزەیرانی ساڵی 2025 و مووچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی ساڵی 2024ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای 01/07/2024 بە شێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێم دامەزراون.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە شایستە داراییەکانی ئەم فەرمانبەرانە لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.