Erbil 31°C یەکشەممە 12 تەمووز 20:53

تاقیکردنەوەی کارەبای 24 کاتژمێری لە زاخۆ ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%

بۆ ماوەی 48 کاتژمێر پشکنینی فشار لەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی زاخۆ ئەنجام دەدرێت و بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای زاخۆش دەڵێت، ئەم پشکنینە بۆ دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە.

رۆژی یەکشەممە 7ـی ئەیلوول،ئەنوەر کربیت، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای زاخۆ، بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند؛ ئەم پشکنینە بۆ تاقیکردنەوەی تۆڕەکانی کارەبایە بۆ پێدانی کارەبای 24 کاتژمێریی و لە لایەن وەزارەتی کارەباوە ئەنجام دەدرێت.

 ئامانج لەم پشکنینە دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە و دوو رۆژ پشکنینەکە بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەشدا هاووڵاتییان کارەبای بەردەوامیان دەبێت.
بەڕێوەبەری کارەبای زاخۆ هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە؛ لەم دوو ڕۆژەدا کارەبا نابڕێت، تەنها ئەگەری کێشەیەکی نەخوازراوی کارەبا هەیە لە کاتی ئەنجامدانی پشکنینەکە

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.