بەیانیی ئەمڕۆ راست نووری شاوەیس، باڵیۆزی پێشووتری عێراق لە توونس و مەغریب لە نەخۆشخانەی مریەمانەی هەولێر کۆچی دوایی کرد.
ئەمرۆ یەکشەممە 7ـی ئەیلوولی 2025، راست نووری شاوەیس، سیاسەتمەداری کورد و باڵیۆزی پێشووی عێراق لە توونس و مەغریب و برای رۆژ نووری شاوەیس، ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە هۆی نەخۆشی لە نەخۆشخانەی مریەمانەی هەولێر کۆچی دوایی کرد.
بڕیارە تەرمی راست نووری شاوەیس بگوازرێتەوە بۆ مزگەوتی جەلیل خەیات لە شاری هەولێر و دوای ئەوەی نوێژی لەسەر کرا لە پیرمام بە خاک دەسپێردرێت. ڕۆژی دووشەممەش پرسەکەی لە مزگەوتی جەلیل خەیات دەبێت.
بەرپرسیارێتییە حکوومییەکانی راست نووری شاوەیس:
لە ساڵی ١٩٩٧تا ٢٠٠٠ لە حکوومەتی هەرێمی کوردستانبریکاری وەزارەتی نیشتەجێكردن و ئاوەدانکردنەوە بووە
ساڵی ٢٠٠١ ئەندامی فەرماندەیی لەشکری کوردستان بووە
ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠٠٩ باڵیۆزی عیراق لە مەغریب بووە
ساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠١٦ باڵیۆزی عیراق لە تونس بووە
٢٠١٦ تا ٢٠١٧ باڵیۆزی عیراق لە پرتوگال بووە
دوای لەشکرکێشیەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ سەر کوردستان لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ بڕیاری دا چیتر کاری دیبلۆماسی بۆ عیراق نەکات و گەڕایەوە هەولێر و وازی لە پۆستە دیبلۆماسیەکانی هێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.