Erbil 31°C ھەینی 10 تەمووز 17:06

ئاسایشی سلێمانی: بکوژی دایک و کچەکەی هەڵەبجە دەستگیرکرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئەو پیاوەیان دەستگیرکردووە کە شەوی رابردوو لە هەڵەبجە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە هاوژین و کچەکەی خۆی کوشت. ئاسایش دەڵێت، تۆمەتبارەکە لە کاتی دەستگیرکردنیدا هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

رۆژی شەممە، 6ـی ئەیلوولی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، ئاسایشی شارەزوور ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکردووە کە شەوی رابردوو لە پارێزگای هەڵەبجە هاوژین و کچەکەی خۆی کوشت.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، تۆمەتبارەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکە کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیـیەوە بووە، هەڵاتووە.

ئاسایشی سلێمانی دەڵێت، دەستبەجێ دوای رووداوەکە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، تیمەکانی ئاسایشی شارەزوور لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێ کرد و لە ماوەی کەمتر لە دوو کاتژمێردا توانییان شوێنی تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.

ئاسایش ئاماژەی بەوەش کردووە، تۆمەتبار لە کاتی دەستگیرکردنیدا هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

لە کۆتایی راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەئێستادا تۆمەتبارەکە راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.