Erbil 31°C شەممە 11 تەمووز 07:24

پۆلیسی هەڵەبجە: تەرمی دایک و کچێک لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزرانەوە

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەڵەبجە رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی دایک و کچێکیان لە ماڵەکەی خۆیاندا دۆزیوەتەوە. پۆلیس دەڵێت، شوێنەواری فیشەک بە جەستەی هەردووکیانەوەیە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، کاتژمێر 07:20ـی خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ، لەلایەن هاووڵاتییەکەوە ئاگادارکراونەتەوە لە بوونی دوو تەرم لە ماڵێکدا لە گەڕەکی باخی میر.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە،  تەرمەکان هی دایک و کچێکن بە ناوەکانی (ج. ف. س) تەمەن 54 ساڵ و (هـ. هـ. ع) تەمەن 17 ساڵ.

پۆلیسی هەڵەبجە دەڵێت، شوێنەواری فیشەک بە جەستەیانەوە بووە.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەئێستادا تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێ کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.