سوپای ئیسرائیل ئهمڕۆ شەممە تاوەرێکی نیشتەجێبوونی لە گەڕەکی ئەلریمال لە شاری غەزە خاپوور کرد، دوای ئەوەی داوای لە دانیشتووانی ئەو شارە کرد کە بەجێبهێڵن و ڕوو لە ناوچەی ئەلمەواسی لە كهرتی باشوور بکەن.
ئهمرۆ شهممه 6ی ئهیلول، ئاژانسی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: رۆژێک دوای وێرانکردنی تاوەری بەرزی مەشتەها لە گەڕەکی ریمال، لە پەیامێکدا کە ئاراستەی دانیشتوانی غەزە كردووه، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل بە زمانی عەرەبی، ئەڤیچای ئەدرایی، لە سۆشیال میدیادا رایگەیاندووە: "تا ئەم ساتەوەختە و بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ رۆشتنی ئەو کەسانەی شارەکە بەجێدەهێڵن، ناوچەی ماواسی بە ناوچەیەکی مرۆیی دەناسێنین".
سوپای ئیسرائیل له دوای خاپووركردنی تاوهری دووهم له بهشی باكووری كهرتی غهزه ئاماژەی بەوەشکردووە: "دەرفەتەکە بقۆزنەوە بۆ ئەوەی زوو بچنە ناوچەی مرۆیی و بەشداری ئەو هەزاران کەسە بکەن کە پێشتر روویان لەو ناوچەیە کردووە".
ئهمڕۆ شهممه سوپای ئیسرائیل، خاپووركردنی دووهم تاوهری گهورهی فرە نهۆمی لە باكووری شاری غەزە کە لەلایەن حەماسەوە بەکاردەهێنرا راگهیاند.
شایەتحاڵەکان بە ئاژانسی "فرانس پرێس"یان راگەیاندووە، ئەو بینایەی کە باسی لێوە دەکرێت تاوەری ئەلسوسی بووە.
هاوكات، پێشتر سوپای ئیسرائیل داوای لە دانیشتوانی تاوەری ئەلسوسی و تاوەری ئەلرویە کرد کە چەند سەد مەترێک لێیەوە دوورن، هەردووکیان لە گەڕەکی ئەلریمال لە باشووری رۆژئاوای شارەکەن، پێش ئەوەی بکرێنە ئامانج، چۆڵی بکەن.
لای خۆیەوە، کاتز وەزیری بەرگریی ئیسرائیل گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکردەوە کە تێیدا دەرکەوتووە بیناکە رووخاوە، لەگەڵیدا نووسیویەتی "بەردەوامین".

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.