Erbil 31°C ھەینی 10 تەمووز 09:05

65٪ی کارەکانی کۆڕنیشی شیلادزێ تەواو بووە

کوردستان TV
100%

کارکردن لە پرۆژەی کۆڕنیشی شیلادزێ لە ئامێدی بەردەوامە. ئێستا زیاتر لە نیوەی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە و بڕیارە لە ماوەی 610 ڕۆژدا تەواو بکرێت.

ڕۆژی 6ـی ئەیلوولی 2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند پڕۆژەی کۆڕنیشی شیلادزێ لە ئامێدی کە بە گوژمەی زیاتر لە 4 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت و درێژییەکەی کیلۆمەترێکە، بەرەو تەواوبوونە و ئێستا 65% ی کارەکانی تەواو بووە. بڕیاریشە لە ماوەی 610 ڕۆژدا تەواو بکرێت.

پڕۆژەی کۆڕنیشی شیلادزێ لە بەنداو، خواردنگە، کافتریا، نافوورە، شوێنی خزمەتگوزاری، یاریگەی منداڵان، باخچە و ڕووناکی پێک دێت و یەکێکە لە دەیان پرۆژەی گەشتیاریی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ بووژاندنەوەی کەرتی گەشتیاری و فرەچەشنکردنی داهات.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.