بەرپرسێکی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان ریگەیاند هەنگاوی حکوومەت بۆ پاوانکردنی چەک لە دەستی سوپادا دەرفەتێکە بۆ گەڕانەوەی لوبنان بۆ هزر و عەقڵ.
ڕۆژی شەممە6ـی ئەیلوولی 2025، مەحموود قوماتی، بەرپرسی باڵای حیزبوڵلا بە ئاژانسی رۆیتەرزی ڕاگەیاند: کۆبوونەوەکەی ڕۆژی هەینیی کابینەی لوبنان سەبارەت بە پلانی سوپا بۆ چەکداماڵینی ملیشیاکان و پاوانکردنی چەک لە دەستی سوپادا دەرفەتێکە بۆ گەڕانەوەی لوبنانییەکان بۆ هزر و عەقڵ و و ڕێگری لە هەڵخلیسکانی وڵات بەرەو داهاتوویەکی نادیار.
قوماتی گوتیشی لێکدانەوەی حیزبوڵڵا لەسەر بنەمای ڕاگەیاندراوی ڕۆژی هەینیی کابینەی لوبنانە کە جێبەجێکردنی نەخشەڕێگای ئەمریکا بۆ چەککردنی حیزبوڵڵا و گرووپە چەکدارەکانی دیکەی بەستووەتەوە بە پابەندبوونی ئیسرائیل بە ئاگربەست.
گوتیشی تا ئەو کاتەی ئیسرائیل هێرشەکانی ڕانەگرێت و هێزەکانی لە باشووری لوبنان نەباتە دەرەوە، جێبەجێکرانی ئەم پلانە لە لایەن لوبنانەوە دەبێ بە هەڵپەسێراوی بمێنێتەوە.
کابینەی لوبنان ڕۆژی هەینی 5ـی ئەیلوول، پێشوازیی لە پلانی سوپای ئەم وڵاتە بۆ چەککردنی حیزبوڵڵا کرد و ڕایگەیاند: سوپا جێبەجێکردنی پلانەکە دەست پێ دەکات بە بێ ئەوەی کاتێکی دیاریکراو بۆ کۆتاییهاتنی پڕۆسەکە دەستنیشان بکات.
حکوومەتی لوبنان داواشی لە ئیسرائیل کردووە کۆتایی بە هێرشەکانی بهێنێت لەبەر ئەوەی بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە ناو خاکی لوبناندا، پلانەکەی سوپای لوبنان تێک دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.