Erbil 31°C دووشەممە 07 ئەیلوول 07:04

فەرەنسا: هەمیشە سوپاسگوزاریمان بۆ کورد هەیە و دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان پتەوتر بکەین

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، ژان نۆیل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سوپاسگوزاریی وڵاتەکەی بۆ کوردەکان دەربڕی و ئاماژەی بەوەدا کە لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانیدا گفتوگۆیان لەبارەی "پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا، عێراق و کوردستان" کردووە.

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە پۆستێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی  ئێکس باسی کۆبوونەوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆی خۆی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە پاریس کرد.
ژان نۆیل بارۆ لە پۆستەکەیدا کە لەلایەن هەژماری وەزارەتی دەرەوەی فەرەنساشەوە بڵاوکرابووەوە، رایگەیاند: "ئێستا پاریس رێگەیەکی هەیە بە ناوی پێشمەرگە، کە رەنگدانەوەی سوپاسگوزاریی هەمیشەیی فەرەنسایە بۆ هاوڕێیە چەکدارە کوردەکان لە خەبات بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی داعش."

گوتیشی: "من و رابەری مێژوویی کورد، بەڕێز مەسعود بارزانی، گفتوگۆمان لەبارەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان فەرەنسا و عێراق و کوردستان کرد، بە جۆرێک کە خزمەت بە سەقامگیریی ناوچەکە بکات."

سەرۆک مەسعود بارزانی، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ پاریس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ژان نۆیل بارۆکۆبووەوە، بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان پاریس و هەولێر و چەند پرسێکی دیکە.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.