سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند ئەگەری روودانی شەڕێکی دیکە لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا زۆرە.
رۆژی هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، ئاژانسی تەسنیم لەسەر زاری سەعید خەتیبزادە بڵاوی کردەوە: "ئێمە هەوڵ دەدەین شەڕێکی دیکە لەم ناوچەیە نەیەتە ئاراوە بەڵام ئەگەری روودانی شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا زۆرە".
خەتیبزادە گوتیشی ئەو شەڕەی رووی دا واقیعی سەر زەویی بە تایبەت لە پرسی ئەتۆمیدا گۆڕی و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم نەیتوانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران بپارێزێت.
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی لە شەڕی 12 ڕۆژەدا ئێران توانی کاتژمێرێک دوای دەستپێکردنی شەڕەکە، کۆنترۆڵی دۆخەکە بە دەستەوە بگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.