Erbil 31°C شەممە 01 ئاب 12:31

ترەمپ ناوی وەزارەتی بەرگری دەکاتەوە بە وەزارەتی جەنگ

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ فەرمانێکی سەرۆکایەتی واژۆ دەکات کە بە گوێرەی ئەو فەرمانە ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەکرێتەوە بە وەزارەتی جەنگ و پیتێر هێگسێت، وەزیری بەرگریی ئەم وڵاتە، لەمەودوا بە ناوی وەزیری جەنگ دەناسرێت.

ئەمڕۆ هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، دۆناڵد ترەمپ فەرمانێکی سەرۆکایەتی واژۆ دەکات و ناوی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا دەگۆڕێتەوە بۆ وەزارەتی جەنگ. ترەمپ پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەم وەزارەتخانەیە لە ژێر ناوی وەزارەتی جەنگدا "مێژوویەکی درەوشاوە لە سەرکەوتن"ی لە هەر دوو شەڕی جیهانیدا تۆمار کردووە.

سەرۆکی ئەمریکا هەفتەی ڕابردوو هیوای خواستبوو کۆنگرێس پشتیوانی لەو گۆڕانکارییە بکات و گوتبووی " دڵنیام ئەگەر پێویست بێت کۆنگرێس پشتیوانی دەکات. تەنانەت پێم وا نییە پێویستمان بە پشتیوانیی ئەوان هەبێت بەڵام ئەگەر پێویست بێت ئەوانیش پشتیوان دەبن".

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا کە ساڵی 1789 دامەزرا، تا ساڵی 1947 هەر بەم ناوە چالاکیی دەکرد و لەم ساڵەوە ناوی بۆ وەزارەتی بەرگری گۆڕا. وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە هۆی شێوەی ئەندازەیی بیناکەی کە بە شێوەی پێنج گۆشەیە بە ناوی "پێنتاگۆن" دەناسرێت کە وشەیەکی یۆنانییە و مانای پێنج گۆشە دەدات.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.