Erbil 31°C پێنجشەممە 09 تەمووز 22:11

لە سلێمانی دوو شارۆچكە و چوار شارەدێی دیكە كارەبایان دەبێتە 24 كاتژمێری

کوردستان TV
100%

لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دوو شارۆچكە و چوار شارەدێی دیكە لە سنووری پارێزگای سلێمانی كارەبایان دەبێتە 24 كاتژمێری، بەمەش ژمارەی ئەو مۆلیدانەی لە پارێزگاكە دەكوژێنرێنەوە دەبنە 602 مۆلیدە.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند "‏‌‎لەچوارچێوەی پرۆژەی رووناکی بۆ دابینكردنی كارەبای بەردەوام بۆ هاووڵاتییان، لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە تەواوی هاوبەشانی کارەبا لە سنووری شارۆچكەی چوارتا و شارەدێكانی سیتەک و زەلان و باسنێ و گوندەکانی دەوربەری، هەروەها شارۆچكەی ماوەت و شارەدێی گاپێڵۆن و گوندەکانی دەوربەریان كارەباكەیان دەبێتە 24 كاتژمێری.

راشیگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە دەست دەکرێت بە پێدانی کارەبای 24 كاتژمێری بۆ ئەو دوو شارۆچكە و چوار شارەدێیەی سلێمانی کە ژمارەیان زیاتر لە 22 هەزار هاوبەشی کارەبایە.

ئەمە لەكاتێكدایە كە رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو هەر لە سنووری پارێزگای سلێمانی، کارەبای شارۆچكەی قەرەداغ و گوندەكانی دەروبەری، شارەدێی عەرەبەت و گوندەكانی دەوروبەری، شارەدێی بەرزنجە و گوندەکانی دەوەبەری، ببوونە 24 كاتژمێری.

ئێستا بەشێوەیەكی گشتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی 372 هەزار هاوبەشی کارەبا و ملیۆنێك و 500 هەزار هاووڵاتی لە پرۆژەی رووناكی سوودەمەند بوونە و كارەبایان بووەتە 24 كاتژمێری، هەروەها لە 602 مۆلیدەش کوژێنراونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.