Erbil 31°C شەممە 11 تەمووز 07:09

هەڵبژاردەی عێراق گەیشتە یاریی كۆتایی جامی شای تایلاند

کوردستان TV
100%

هەڵبژاردەی عێراق بە بردنەوەی لە هەڵبژاردەی هۆنگ كۆنگ، خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی جامی شای تایلاند.

بۆ ئەمساڵ لە جامی شای تایلاند، چوار هەڵبژاردەی بەشدارییان تێدا كردووە كە بریتین لە هەڵبژاردەكانی تایلاند، عێراق، هۆنگ كۆنگ و دوورگەی ڤیجی.

نیوەرۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و هۆنگ كۆنگ لە پاڵەوانیەتییەكە رووبەڕووی یەك بوونەوە.

گێمی یەكەمی یارییەكە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات، بەڵام لە گێمی دووەمدا هەڵبژاردەی هۆنگ كۆنگ لە خولەكی 60 گۆڵی یەكەمی یارییەكە و پێشكەوتنی تۆمار كرد، دواتر هەڵبژاردەی عێراق لە رێگەی یاریزانان موهەنەد عەلی دوو گۆڵی لە خولەكانی 66 و 80 تۆمار كرد، بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی عێراق بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ یارییەكەی بردەوە.

بەم بردنەوەیە، هەڵبژاردەی عێراق خۆی گەیاندە یاریی كۆتایی جامی شای تایلاند و بۆ ئەم قۆناغەش چاوەڕێی ئەنجامی یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی تایلاند و دوورگەی ڤیجی دەكات.

بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتوو رێكەوتی 7/9/2025 یاریی كۆتایی جامی شای تایلاند بەڕێوەبچێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.