Erbil 31°C پێنجشەممە 09 تەمووز 22:10

58 هاووڵاتیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی پۆشینی جلی کوردی سزای زیندانیان بۆ بڕایەوە

کوردستان TV
100%

58 هاووڵاتیی کوردی نیشتەجێی شارەکانی مهاباد، بۆکان، پیرانشار و شنۆ، لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری پیرانشارەوە هەر کامیان سزای سێ مانگ زیندان و بژاردنی 24 ملیۆن تمەنیان بۆ براوەتەوە.

ئەم 58 کەسە، دوای بڵاو بوونەوەی وێنە و ڤیدیۆی بەشداریکردنیان لە رێوڕەسمێکی زەماوەند لە شاری پیرانشار لە مانگی ئاداری ئەمساڵ، بە بڕیاری موجتەبا مەحموودی، داواکاری گشتیی پیرانشار دۆسیەکەیان ڕەوانەی دادگا کرابوو.

داواکاری گشتیی پیرانشار ئەم هاووڵاتییانەی بەهۆی لەبەرکردنی جلی کوردی بە ڕەنگی خاکی و لەملکردنی جامانە، بە پرۆپاگەندە وهێماسازی لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمەتبار کردبوو.

دەسەڵاتی ئێران جلی خاکی بە هێمای پێشمەرگە دەزانێت و لە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئەمساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەبەرکردنی ئەم جلەی بۆ پیاوان قەدەغە کردبوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.