گرووپی دەوڵەتی ئیسلامی داعش لە رێگەی پلاتفۆرمی پڕوپاگەندەی خۆیەوە بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوە خۆکوژەکەی ئه‌مڕۆی پاكستان گرتە ئەستۆ كه شوێنی گردبوونەوەیەکی سیاسی لە پارێزگای بەلوچستان له پاکستان کردە ئامانج، به‌پێی گوته‌ی به‌رپرسانی خۆجێیی به‌لوجستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه بەلایەنی كه‌م 15 کەس کوژراون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه حەمزە شەفقات وەزیری ناوخۆی پاكستان رایگه‌یاندووه: لە ئەنجامی هێرشەکەی ده‌وڵه‌تی ئیسلانی داعش لانیکەم 38 کەس برینداربوون و 15 كه‌سی تریش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
روونیشی کردەوە: ته‌قینه‌وه‌كه ناوچه‌یه‌كی گردبوونه‌وه‌ی سیاسی كردووه‌ته ئامانج و خۆکوژەکە تەقەمەنییەکی به بڕی هەشت کیلۆگرام له‌خۆی به‌ستاوه و لە گەراجی یاریگایەکی وەرزشی خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: له كاتی تەقینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌دا سەدان ئەندامی پارتی نیشتمانی بەلوچستانی له‌و شوێنه‌دا گردبووبوونه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.