پاپا لیۆ چواردەهەم بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ناوچه‌ی دارفۆری له سوودان به "کارەساتی مرۆیی" لە سوودان ناو برد و داوای له وڵاتان كرد پشتیوانیی مرۆیی و ته‌ندروستی بگه‌یه‌ننه گه‌لی سوودان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئاژانسی هه‌واڵی (فرانس پرێس) بڵاوی كردووه‌ته‌وه: پاپا لیۆی چوارده‌هه‌م لە کۆتایی کۆبوونەوەی گشتیی هەفتانەی خۆی لە ڤاتیکان رایگه‌یاندووه، هەواڵی دڵتەزێنمان لە دارفورەوە پێگەیشتووه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه سروشتییه‌كه‌ی كه رووی دا، جگه له‌وه لە شاری ئەلفاشر زۆرێک لە خەڵکی مەدەنی لە شارەکەدا گیریان خواردووە و بەر برسێتی و توندوتیژی کەوتوون.
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە هێزەکانی پشتیوانی خێرا (RSF) گەمارۆی ئەلفاشەری پایتەختی باکوری دارفوریان داوە كه تاکە پایتەختی ناوچەی بەرفراوانی دارفۆری سوودان، رۆژئاوای سوودان، تا ئێستاش لەژێر کۆنترۆڵی سوپادایە.
پاپا لیۆی چوارده‌هه‌م، داوای لە بەرپرسان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی کرد کە به په‌له یارمه‌تییه مرۆییەکان بۆ گه‌لی سوودان مسۆگەر بکەن و وەڵامدانەوەی خێرایان هه‌بێت بۆ کۆتاییهێنان بەم کارەساتە مرۆییەی كه رووی تێكردوون.
ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ دڵسۆزانی ئاماده‌بوو گوتی: کاتی ئەوە هاتووە گفتوگۆیەکی جددی و دڵسۆزانە لەنێوان لایەنەکاندا دەستپێبکرێت، بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان و گەڕاندنەوەی هیوا و کەرامەت و ئارامی بۆ گەلی سوودان.
لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی 2023ـەوە سوودان تێوەگلاوە لە شەڕێکی خوێناوی نێوان سوپا و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، ئه‌مه‌ش وڵاتەکەی خستۆتە ناو قەیرانێکی مرۆیی سەختەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە یەکێک لە خراپترین قەیرانەکانی مێژووی مۆدێرن ناوی بردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.