Erbil 31°C چوارشەممە 08 تەمووز 19:38

ئەو 25  گەنجە کوردەى لە لیبیا ئازاد کران، دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 3/9/2025  لەسەر راسپاردەو پشتگیریى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان رێکارەکانى گەڕانەوەى 25 گەنج بۆ هەرێمى کوردستان تەواوکراون و پاسپۆرت و تیکتى گەڕانەوەیان بۆ دابین کرا.

 

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 3-9، فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: بە هاوکارى و هەماهەنگى نێوان باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا و فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکوومەتى هەرێم توانرا سۆراغى 25 گەنجی هەرێمی کوردستان لەو وڵاتە بکرێت و ئازاد بکرێن.  

دواى ئازادبوونیان گەنجەکان لەرێگەى ڤیدیۆ کۆڵ راستەوخۆ لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە دووان و سوپاسی بەرپرسی فەرمانگەو حکوومەتی هەرێمیان کرد کە لەخەمی هاووڵاتیی خۆیان بوونه‌ و توانیوویانه‌ دەربازیان بکەن.

لای خۆیه‌وه‌، سەفین موحسین دزەیی خۆشحاڵی خۆی نیشاندا کە تەواوی گەنجەکان سەلامەتن و سوپاسی دکتۆر ئەحمەد ئەلسەحاف هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عیراقی لە تەڕابلوس کرد کە هەمیشە هاوکار بووە لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بۆ ئەم جۆرە پرسانە.

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ئاشكراشی كردووه‌: بڕیارە ئه‌و 25 گه‌نجه‌ لە به‌رواری 10ى ئەم مانگە بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان.

فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ ده‌شڵێت: لە مانگى رابردووش بە هەماهەنگی نێوان فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەو باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا، توانرا 6 گەنج لە بەندیخانەکانی ئەو وڵاتە ئازاد بکرێن و بگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.