وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب تەمویل کراوە و زۆربەی هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕێگای سیستەمی پڕۆژەی هەژماری منەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
ئەمڕۆ 3ی ئەیلول 2025 وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 8 تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و لەلایەن بەریوەبەرایەتىی گشتىی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاریی سەربازى) دەست دەکرێت بە ئەنجامدانی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان.
لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، رۆژی یەکشەممە بەرواری 7ی ئەیلوول دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.
ئاماژە بەوەش کراوە لەم مانگەدا، نزیکەی ٩٥٪ ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من و ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکییەوە هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.