به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌رێم رایگه‌یاندووه ، ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌راسیمی ئاڵۆگۆڕ كردن له نێوان پۆستی دوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جیاواز له پۆلیسی گشتیی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 3-9 ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی پۆلیسی هه‌رێم سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەرێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم و به‌رپرسانی تر، لە مەراسیمێکی شایستەدا ئالوگۆری پۆستی دوو بەرێوەبەرایەتی لە وەزارەتی ناوخۆ بەرێوەچوو،
له مه‌راسیمه‌كه‌دا، عه‌میدی مافپەروەر هەورامان محه‌مه‌د مه‌حمود وەکو بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی ئاراستەکردن و رابەری کردنی مەعنەوی هەرێم و عه‌قیدی پۆلیس مازن ئه‌بوبه‌كر عه‌بدوڵڵا وەک بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نێودەولەتیی هەرێم – ئه‌نترپول دەست بەکاربوون.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.