بەڕیوەبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت هەر چەندە بەیانی پێنجشەممە پشووی فەرمییە بەڵام دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی چوارشەممە، 3ـی ئەیلول، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی بانکە بازرگانییەکان، ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی سبەی پێنچشەممە، 4ـی ئەیلول، لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە، بەڵام دابەشکردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراو بەردەوام دەبێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کەئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە ئاسایی دەبێت و مووچەخۆران دەتوانن مووچەکانیان وەربگرن.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.