پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌مزووانه مه‌فره‌قی گۆمه‌سپان نامینێت، به‌ڵكو ده‌بێته یه‌كتربڕ و راوه‌ستان و پێچكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی تێدا نامێنێت.
پرۆژەی دووسایدی (گۆمپەسپان - سماقوولى) پڕۆژه‌یه‌كی گرنگى سنوورى پارێزگاى هەولێره کە له‌سەر فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لەلایەن کۆمپانیاى هێمن گرووپ جێبەجێ دەکرێت.
به ته‌واوبوونی پرۆژەی دووسایدی گۆمپەسپان – سماقوولى، مەفرەقی گۆمەسپان نامێنێ و دەبێتە یەكتربڕێكی پێشكەوتوو.
به‌هۆی یه‌كتربڕه‌كهوه ڕاوەستان و پێچكردنه‌وه و گەڕانەوە له‌سه‌ر رێگه‌كه نامێنێت و شۆفێر بەبێ وەستان دەتوانێ بە هەموو لایەكاندا بڕوات، لە كاتێكدا پێشتر لەو شوێنەدا جەنجاڵییەكی زۆری هاتوچۆ دروست دەبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.