پێشبینی دەكرێت لە سبەی چوارشەممەوە پلەكانی گەرما له ههرێمی كوردستان چەند پلەیەك دابەزن و كەشوهەوا بەراورد بە رۆژانی رابردوو كەمێك فێنكتر بێت.
ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی دەڵێت: لە ئەنجامی ھاتنی ھەوایەکی فێنک لە دەریای ناوەراستەوە، پێشبینی دەكرێت سبەی چوارشەممە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی كوردستان پلەکانی گەرما نزم ببنەوە.
دەشڵێت: سبەی پلەكانی گەرما 2 تا 4 پلە نزمتر دهبێت بەراورد بە ئەمڕۆ سێشەممە.
شارەزاكەی كەشناسی ئاماژەی بەوەش دا كە بۆ سبەی چوارشەممە لە هەندێك لە ناوچەكان ئەگەری خۆڵبارینی کەم هەیە بەتایبەت لە کاتەکانی شەودا .
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سبەی چوارشەممە بەمشێوەی خوارەوەیە:-
ھەولێر: 39 پلە
سلێمانی: 38 پلە
دھۆک: 40 پلە
ھەڵەبجە: 39 پلە
کەرکووک: 41 پلە
ئیدارەی گەرمیان: 42 پلە
ئیدارەی راپەرین: 40 پلە
ئیدارەی سۆران: 39 پلە
ئیدارەی زاخۆ: 39 پلە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.