سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەیاندا دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا تاوتوێ کران.
پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2ـی ئەیلوولی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ئه‌لحه‌سسان، نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتى و سه‌رۆکی تیمی نەتەوەیەكگرتووەكان له عێراق (UNAMI) كۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند له كۆبوونه‌وه‌کەدا پرۆسه‌ى سياسى و دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌وڵه‌كان و گفتوگۆيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوانيان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا داكۆكييان له گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن كرده‌وه، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق، خزمه‌ت به پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و پێشكه‌وتنى ده‌كات.
دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وەكه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.