وەزیری وزەی ئێران لە کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی وڵاتەکەیدا ئاشکرای کرد لە ماوەی ڕابردوودا بەڵێندەرانی بیانی و تەنانەت چینییەکان ئێرانیان جێ هێشتووە و بەشێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە کار کەوتوون.
رۆژی سێشەممە 2ـی ئەیلوولی 2025، عەباس عەلی ئابادی کە بۆ ڕوونکردنەوە سەبارەت بە پچڕانی بەردەوامی کارەبا و کورتهێنانی ئاو بانگ کرابووە پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند بە هۆکارگەلێک کە هەمووان لێی ئاگادارن، بیانییەکان وڵاتی ئێمەیان جێ هێشتووە و تەنانەت چینییەکانیش لێرە نەماون، هەر بۆیەش توانای بەرهەمهێنانی ژمارەیەک لە وێستگەکانی کارەبا بە هۆی نەبوونی هێزی پسپەڕەوە لەکار کەوتووە و کەم بووەتەوە.
عەلی ئابادی ڕاشیگەیاند دوژمن لە هێڵەکانی گواستنەوەی غازدا کە پێویستیی سەرەکیی بەرهەمهێنانی کارەبان، کاری تێکدەرانەی کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.