Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 22:00

شاخەوان عەبدوڵا داواکارییەک ئاراستەی وەزیری نەوت دەکات

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، دوای بەدەستهێنانی رەزامەندیی سەرۆکوەزیران، داوایەکی فەرمی ئاراستەی وەزیری نەوتی عێراق کردووە بۆ هەژمارکردنی بڕوانامەی کارمەندانی کۆمپانیاکانی نەوت لە کەرکووک و دەڵێت، پێویستە مافی ئەو کارمەندانە زامن بکرێت.

د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا لە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی دەکات کە بڕوانامەی خوێندنی کارمەندانی هەردوو کۆمپانیای نەوتی باکوور و گازی باکوور لە پارێزگای کەرکووک هەژمار بکات.

بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە ئەمڕۆ سێشەممە، 2ـی ئەیلوولی 2025، لەلایەن نووسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمانەوە بڵاوکراوەتەوە، د. شاخەوان عەبدوڵا دوای بەدەستهێنانی رەزامەندیی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، نووسراوێکی فەرمیی ئاراستەی وەزیری نەوت کردووە.

لە نووسراوەکەدا داوا کراوە کە بڕوانامەی خوێندنی ئەو کارمەندانەی لە پسپۆڕییە نەوتییەکاندا بڕوانامەیان بەدەستهێناوە، بۆیان هەژمار بکرێت.

جێگری سەرۆکی پەرلەمان جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئامانج لەم هەنگاوە پەرەپێدانی تواناکانە لە کەرتی نەوتدا و داواشی کردووە پەلە بکرێت لە جێبەجێکردنی فەرمانەکە بۆ زامنکردنی مافی ئەو کارمەندانە لەو کەرتە گرنگەدا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.