Erbil 31°C سێشەممە 07 تەمووز 23:42

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی ئیماراتی دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆکایەتیی نوورە ئەلکەعبی وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ سالم بن خالد ئەلقاسمی وەزیری ڕۆشنبیریی ئیمارات و ژمارەیەک لە بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتە ئامادەی بوون، جەخت لە بەهێزترکردنی پەیوەندیی دۆستانە و تایبەتی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا.

سەرۆکی حکوومەت پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی بەردەوامی سەرکردایەتیی دەوڵەتی ئیمارات بە سەرۆکایەتیی شێخ محەمەد بن زاید سەرۆکی ئیمارات و شێخ محەمەد بن ڕاشد جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیران دەربڕی.

شاندی ئیماراتی ئاماژەیان بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد و ئامادەییان بۆ برەودان بە هاریکاری و هاوئاهەنگیی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دووپات کردەوە.

دۆخی گشیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکارییەکانی سووریا، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.