ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 3ی ئه‌یلوول، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ئه‌و ئافره‌ته ته‌مه‌ن 21 ساڵه له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌ولێر، ڕێكاری یاسایی توند ده‌گرنه‌به‌ر و بەدڵنیاییشەوە مافی ئه‌و خانه‌واده‌یه وەردەگرنەوە.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌ریمی كوردستان بۆ رۆژنامه‌نووسان گوتی: ئەو نه‌خۆشخانه‌یە و هه‌م ئه‌و پزیشكه‌ش كه نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه مۆڵه‌تی فه‌رمیی و یاساییان نه‌بووه و پزیشكه‌كه له شاریكی تر هاتووه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه‌ی ئه‌نجامداوه، ئه‌وه له كاتێكدا هۆلی نه‌شته‌رگه‌ریی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه قوفلی لێدراوه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان.
سامان بەرزنجی جەختی له‌وه‌ش کردەوە، به یاسا مافی ته‌واوی ئه‌و خانه‌واده‌یه ده‌گێڕنه‌وه كه ئه‌و ئافره‌ته‌یان گیانی له‌ده‌ستداوه، چونكه وه‌كو خۆی ده‌ڵێت، ته‌نانه‌ت ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه هۆڵی چاودێری چڕیشی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها راشیگەیاند دوا بڕیاری وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه: دەستبەجێ ئەو نەخۆشخانەیە بە یه‌كجاریی داده‌خریت، هەروەها بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە و 5 پزیشک و ئەو کارمەندانەی بەشدار بوون، ڕەوانەی دادگا کراون و دۆسیه‌ی یاساییان بۆ كراوه‌ته‌وه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا وه‌زیری ته‌ندروستی گوتی: سەلامەتیی هاووڵاتییان لای ئێمە لە هەموو شتێک گرنگترە و به‌دڵنیایی ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه له هۆڵی نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان به‌هیچ جۆرێك قه‌بووڵكراو نییه و سزای توندی به‌دواوه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.