بەرپرسانی تەندروستیی بەلجیکا، ڕایانگەیاند، لە مانگی حوزەیرانی ڕابردووەوە و بەهۆی شەپۆلە یەک لە دوای یەکەکانی گەرماوە، نزیکەی 3000 گیان لەدەستدان لە وڵاتەکەدا تۆمار کراون.
ئەم ڕاگەیاندنانە تەنیا چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە بە فەرمی پشتڕاستکرایەوە هاوینی ئەمساڵ گەرمترین هاوین بووە لە مێژووی تۆمارە کەشناسییەکانی ئەو وڵاتەی ئەوروپادا.
پەیمانگای نیشتمانیی تەندروستیی گشتیی بەلجیکا ئاماژەی بەوە کرد، لە نێوان 28ـی تەممووز تاوەکو 16ـی ئاب، کە سێیەم شەپۆلی گەرما وڵاتەکەی گرتبووەوە، 365 گیانلەدەستدانی زیادە تۆمار کراون. ئەم ئامارە نوێیە بۆ کۆی گیانلەدەستدانەکانی دوو شەپۆلی پێشووی گەرما زیاد کرا، کە پێشتر بڕەکەی گەیشتبووە نزیکەی 2,600 گیانلەدەستدان.
زانایان و پسپۆڕانی تەندروستی هۆشداری دەدەن کە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ئاستێکی پێوانەیی، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە، بەتایبەت بۆ بەساڵاچووان و ئەو کەسانەی نەخۆشیی درێژخایەنیان لەگەڵە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.