نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی لەکارلادراوی ڤەنزوێلا و سیلیا فلۆریس هاوسەرەکەی داوایان لە دادوەرێکی ئەمریکی کردووە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانیان هەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش بە پشتبەستن بە پارێزبەندییان وەک سەرۆک و خانمی یەکەمی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەریی.
لە یاداشتێکدا کە پارێزەرانی ئەو ژن و مێردە ڤەنزوێلییە ئامادەیان کردووە و درەنگانی ڕۆژی چوارشەممە بۆ دادوەری ئەمریکا نێردراوە، مادۆرۆ ئاماژەی بەوە کردووە، کە دادگای ئەمریکا "دەسەڵاتی دادوەری نییە" بۆ دادگاییکردنی ئەو و هاوسەرەکەی."
ڕاشیگهیاندووه: دهبێت پارێزیهندیی سهرۆكایهتییهكهم لهبهرچاو بگیرێت و وهكو هاووڵاتییهكی ئاسایی نهچمه بهردهم دادگا.
مادۆرۆ و فلۆریس لەو کاتەوەی لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە کاراکاس لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیرکران، لەو كاتهوه له زیندانێکی بروکلن ڕاگیراون.
مادۆرۆ و فلۆریس دانییان بە تۆمەتە فیدراڵییەکانی ئەمریکادا ناوە کە پەیوەندییان بە بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و چەکی ئاگرینەوە هەبووه.
بڕیارە دادگای نیویۆرک لە 7ی ئەم مانگە دانیشتنێکی تایبهت به دادگایی كردنیان ئەنجام بدات، بۆ تاوتوێکردنی داواکارییەکەیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی تۆمەتەکان، لەکاتێکدا بڕیارە پرۆسهی دادگاییکردنیان لە مانگی حوزەیرانی ساڵی 2027 بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.