Erbil 31°C ھەینی 04 ئەیلوول 03:22

ئیسرائیل ئازادکردنی پێنج هاووڵاتی مەدەنیی لوبنانی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 3ی ئه‌یلوول، نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، نیازی خۆی بۆ ئازادکردنی پێنج هاووڵاتیی مەدەنیی لوبنانی ڕاگەیاند، کە لە کاتی شەڕ و پێکدادانه‌كان لەگەڵ حیزبوڵڵا لە باشووری لوبنان لەلایەن سوپای ئیسرائیله‌وه‌ دەستگیرکرابوون.

سەرچاوەیەکی سەربازیی لوبنان بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی پشتڕاستکردەوە، کە وڵاتەکەی لەڕێگەی کۆمیتەی نێودەوڵەتیی خاچی سوورەوە هاووڵاتییەکی وەرگرتووه‌ته‌وه‌ کە لە رۆژانی ڕابردوودا له‌لایەن ئیسرائیلەوە دەستگیرکرا بوو

نووسینگەی نەتانیاهۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، "بڕیاردرا پێنج هاووڵاتیی مەدەنیی لوبنانی ئازادبکرێن کە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان دەستبەسەرکرابوون".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو: دوای لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ورد ئیسرائیل بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ هاووڵاتیی سڤیل بوونه‌ و له‌ هیچ ڕێكخراوێكی تیرۆرستیی له‌ لوبنان ئه‌ندام نه‌بوونه‌،هیچ هۆكارێك نه‌بووه‌ بۆ ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان، بۆیه‌ بڕیاری ئازادبوونیان دراوه‌.

بەرپرسێکی لوبنانی بە ئاژانسی "فرانس پرێس"ی ڕاگەیاندووە، لە دوایین خولی دانوستانەکانی لەگەڵ ئیسرائیل لە مانگی ئابدا، لوبنان داوای ئازادکردنی به‌شێكی زۆری ئەو کەسانەی کردووە کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنان لە ساڵی 2014ەوە لەسەر خاکی لوبنان دەستگیرکراون.

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.