Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:03

سزاکانی ئەوروپا بەهای تمەنی ئێرانی هێندەی تر دابەزاند

کوردستان TV
100%

بەهۆی دەستپێکردنەوەی سزاکانی ئەوروپا بۆ سەر ئێران، بەهای تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمریکا هێندەی دیکە دابەزی و چاوەڕوان دەکرێت بەهای 100 دۆلاری ئەمریکا بگاتە 11 ملیۆن تمەن.

رۆژی شەممە 30ـی ئاب بەهای 100 دۆلاری ئەمریکا بەرامبەر تمەنی ئێرانی گەیشتە 10 ملیۆن و 200 هەزار تمەن و چاوەڕوانیش دەکرێت سنووری 11 ملیۆن تمەن تێپەڕێنێت.

رۆژی چوارشەممە 27ـی مانگ بەهای 100 دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران نۆ ملیۆن و 680 هەزار تمەن بوو، بەڵام لەگەڵ هەواڵی دەستپێکردنەوەی سزا ئابوورییەکانی وڵاتی فەرەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا بۆ سەر ئێران، بەهای تمەن دەستی بە دابەزین کرد و لە ماوەی رۆژێکدا بەهای 100 دۆلار گەیشتە نزیکەی 10 ملیۆن تمەن.

رۆژی پێنجشەممە 28ـی ئاب، وڵاتانی بریتانیا، فەرەنسا و ئەڵمانیا نامەیەکی هاوبەشیان رەوانەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد و تیایدا رایانگەیاند؛ "کۆماری ئیسلامی ئێران پابەندی ئەو بەڵێنانەی نەبووە کە لە رێککەوتنی ئەتۆمی پێنج کۆ یەکدا واژۆی کردووە، هەر بۆیە بەپێی بڕیاری 2231ـی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، سزا ئابوورییەکانی سەر ئەو وڵاتە دەست پێ دەکەینەوە.

شارەزایانی ئابووری ئێران چاوەڕوان دەکەن بەهۆی دەستپێکردنەوەی سزا ئابوورییەکانی ئەوروپا، بەهای 100 دۆلار سنووری 11 ملیۆن تمەن تیپەڕێنێت و بەشێک لە ناوەندە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتەش داوا لە خەڵک دەکەن بۆ ئەوەی زیانی زۆریان پێ نەگات، دەست بکەن بە کڕینی زێڕ و دراوی بیانی.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.