رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئهمرۆ ههینی 29ی ئاب، رایگەیاند، پەتای کۆلێرا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرەو هەڵکشان دەچێت و لەمساڵدا زیاتر لە 400 هەزار حاڵەتی کۆلێرا لە 31 وڵاتدا تۆمارکراوە.
رێکخراوەکە پشتڕاستی کردووهتهوه: بەهۆی ململانێی سیاسی و هەژارییهوه دۆخی کۆلێرا لە جیهاندا بەردەوامە لە بهرزبوونهوه، ئهمه جگه له ئاستی چاودێری تەندروستیی سنووردار كه بووەتە هۆی دواخستنی چارەسەرییهكان.
تهندروستیی جیهانی له ئامارێكدا ئهوهشی خستووهتهڕوو: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا 17ی ئاب، 409 هەزار و 222 حاڵەتی تووشبوون و 4 هەزار و 738 حاڵەتی مردنی لە سەرانسەری جیهان تۆمارکردووە.
کۆلێرا لەو وڵاتانە سەریهەڵداوە کە ساڵانێکە حاڵەتی بەرچاویان تۆمار نەکردووە، وەک کۆماری کۆنگۆ و چاد و سودان .
کۆلێرا لەگەڵ سکچوونی توند دا دەبێت کە بەهۆی خواردنی ئاو یان خۆراکی پیسبوو بە بەکتریاکانی کامپیلۆباکتێرەوە دروست دەبێت. بە ئاسانی چارەسەر دەکرێت، بەتایبەتی بە ئاودانەوەی نەخۆشەکە، بەڵام ئەگەر چارەسەر نەکرێت، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا كهسی تووشبوو دهكوژێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.