Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 07:02

هەناردەكردنی كەلوپەلی ئێرانی بۆ عێراق بە ڕێژەی 20% كەمی كردووە

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ئەو داتایانەی ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێرانی – عێراقی، هەناردەكردنی كەلوپەلی ئێرانی بۆ عێراق لە نیوەی ساڵی 2025 بە ڕێژەی 20% كەمی كردووە، یەكێك لە هۆكارەكان پەیوەندی بە جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسڕائیلەوە هەیە.

حامید حوسێنی ئەندامی ئەندامی ئەنجوومەنی كارگێڕی لە ژووری بازرگانیی هاوبەشی ئێرانی – عێراقی رایگەیاندووە: لە نیوەی یەكەمی ئەمساڵ ئێران بە بڕی 3 ملیار و 771 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی كەلوپەلی هەناردەی عێراق كردووە، واتە بەراورد بە ساڵی رابردوو بڕی 771 ملیار هەناردەكردن كەمی كردووە.

راشیگەیاندووە: چەند هۆكارێك بوونەتە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی هەناردەكردن، لەوانە جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسڕائیل، زیادكردنی رێژەی باجی گومرگ لەلایەن عێراق، قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاسن لە بەشێك لە مەرزەكان، هەروەها بەڕێوەچوونی مەڕاسیمەكانی چلەی ماتەمینی.

سەبارەت بە قەبارەی هەناردەی عێراقیش بۆ ئێران بۆ ئەمساڵ تا ئێستا زانیاری بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام پارساڵ (2024) عێراق بە بڕی 580 ملیۆن دۆلار كەلوپەلی هەناردەی ئێران كردبوو.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی فەرزاد پیلەتەن نوێنەری تایبەتی بازرگانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری عێراق بڵاوی كردۆتەوە: ئەو كەلوپەلانەی لە عێراقەوە هاوردەی ئێران كراون بریتی بوونە لە بەردی کانزایی، کانزای گرانبەها، بەرهەمی پۆلیمێری، کەلوپەلی کارەبایی و کەلوپەلی ناوماڵ.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.