Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 13:04

چەكدارانی قاعیدە دەست بەسەر شارۆچكەیەك لە ئەفریقیا دەگرن

کوردستان TV
100%

چەكدارانی رێكخراوی قاعیدە ئەمڕۆ هەینی دەستبەسەرداگرتنی تەواوەتی شارۆچكەی (فارابوگۆ)یان لە ناوەڕاستی وڵاتی مالی لە رۆژئاوای كیشوەری ئەفریقیا راگەیاند.

چەكدارانی رێكخراوی قاعیدە لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی بڵاویان كردەوە: شارۆچكەی فارابوگۆ بەتەواوەتی كەوتۆتە دەست چەكدارانی قاعیدە و ئێستا شەریعەتی تێدا جێبەجێ دەكرێت.

بڵاویشیان كردەوە: سەرجەم ئەندامانی سوپای مالی و بەرپرسانی هەڵبژێردراوی فارابوگۆ شارۆچكەكەیان جێهێشتووە و هەڵهاتوون.

ئەمە لەكاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو دوای زنجیرەیەك هێرشی چەكدارانی قاعیدە، سوپای مالی ناچار ببوو سەربازگەی فارابوگۆ چۆڵ بكات.

شارۆچكەی فارابوگۆ دەكەوێتە دووری 400 كیلۆمەتر لە باكوری باماكۆی پایتەختی مالییەوە، فارابوگۆ بەهۆی شوێنە جوگرافییەكەی بە یەكێك لە شارۆچكە ستراتیژییەكانی وڵاتی مالی دادەنرێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.