وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە تەواوی گەڕەكەكانی سەنتەری پارێزگای سلێمانی و سیتییەكان و چەند گوند و شارۆچكەیەك كارەبایان بووەتە 24 كاتژمێری.
وەزارەتی كارەبا رایگەیاند: لە ئێوارەی ئەمڕۆوە تەواوی ئەو گەڕەكانەی ناو سەنتەری سلێمانی كە (5) زۆنە و ژمارەیان (32) گەڕەكە لەگەڵ پرۆژەكانی نیشتەجێبوون، كارەباكەیان بووەتە 24 كاتژمێری، بەمەش كۆی گەڕەكەكانی سەنتەری شاری سلێمانی كارەبایان بووەتە بەردەوام.
هەروەها رایگەیاند: هەر ئێوارەی ئەمڕۆ كارەبای شارۆچكەی قەرەداغ و گوندەكانی دەروبەری و هەردوو شارەدێی عەرەبەت و بەرزنجە و گوندەكانی دەوروبەری كارەبایان دەبێت بە 24 كاتژمێری.
وەزارەتی كارەبا ئاماژە بەوەش دەكات: بە گشتی لە پارێزگای سلێمانی 351 هەزار هاوبەشی کارەبا و ملیۆنێك و 450 هەزار هاووڵاتی سلێمانی لە پرۆژەی رووناكی سوودەمەند بوون و كارەبایان بووەتە بە 24 كاتژمێری.
جەختیش لەوە دەكاتەوە كە لە سنووری پارێزگای سلێمانی 602 مۆلیدە کوژاوەتەوە.
ناوی ئەو گەڕەكانەی سلێمانی كە کارەبایان بووەتە 24 کاتژمێری (تانجهرۆ، ناوگردان، ئاڵیاوای خوارهوه، بهردهكهڕ، زڕگوێز، كانی شاسوار، زڕگوێزهڵه، هوانه، ژاڵهی سهروو، ژاڵهی خواروو، فهرهج ئاوا، ڕازیانه، كانی شینكه، قلیاسان، قولهرهیسی، شاهین ستی، سایه ستی، ناڵی ستی، راپهڕین، راپهڕین/شوقهكان، راپهڕین/باوهمرده، راپهڕین/29 كان، راپهڕین/117 كان، كۆبانێ ستی، راپەڕین/گەڕەكی زانكۆ، راپەڕین، تاسڵوجه/سهردارئاوا، تاسڵوجه، كهنهكهوه، تاسڵوجه/سهردهم، تاسڵوجه/دارتوو).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.