Erbil 31°C ھەینی 03 تەمووز 12:04

ئەنجوومەنی ئاسایش بڕیار لەسەر سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێران دەدات

کوردستان TV
100%

بڕیارە سبەی هەینی، ئەنجوومەنی ئاسایشیی نێودەوڵەتی كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر سەپاندنەوەی سزاكان بەسەر ئێران.

كۆبوونەوەكە لەسەر داوای هەریەك لە وڵاتانی بەریتانیا و فڕەنسا و ئەڵمانیایە بۆ كاراكردنەوەی سەپاندنی سزاكان بەسەر ئێران.

لای خۆیەوە ئەمریكا پێشوازی لەم بڕیارە كردووە و پێیوایە كاراكردنەوەی سزاكان بەهۆی پێشێلكردنی پایەندییەكانی ئێران بووە سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی.

كۆبوونەوەكەی سبەی ئەنجوومەنی ئاسایش دوای ئەو كۆبوونەوەیە دێت كە رۆژی سێشەممەی رابردوو لەنێوان بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ئەوروپا و ئێران سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی ئەو وڵاتە بەرێوەچوو، كۆبوونەوەكە بێ ئەنجام كۆتایی هاتبوو.

وڵاتانی ئەوروپا پێیانوایە ئێران ئەو بەڵێنانەی جێبەجێ نەكردووە كە سەبارەت بە دۆسییەی ئەتۆمی دایبوو، بۆیە بڕیاردان لەسەر سەپاندنەوەی سزاكان باشترین بژاردە دەبێت لەبەرامبەر ئەو وڵاتەدا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.