پڕۆگرامی خۆراكیی جیهانی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه بۆ هه‌موو جیهان لێده‌دات كه سیسته‌می خۆراكی له غه‌زه له لێواری داڕمانی ته‌واوه‌تی دایه و ده‌بێت هه‌رچی زووه وڵاتانی پاڵپشتیكه‌ری مرۆیی بۆ غه‌زه بێنه سه‌ر هێل.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئاب، ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پریس" بڵاویكردووه‌ته‌وه: سیندی مەککەین بەڕێوەبەری پرۆگرامی خۆراکیی جیهانی (FAO) دوای سەردانەکەی بۆ غەزە هۆشداریداوه لەوەی ئەو خاکەی کە نەتەوە یەکگرتووەکانی تێدایه برسێتی تێدا گه‌یشتووه‌ته لوتكه و راگەیاندووە، لە لێواری داڕمانی تەواوەتی دایە.
بەڕێوەبەری پرۆگرامی خۆراکیی جیهانی داوای کاراکردنەوەی بەپەلەی تۆڕی دابەشکردنی خۆراکی جیهانی بۆ بەرنامەکە دەکات، بۆ ئەوەی له‌وه زیاتر برسێتی تەشەنە نەکات.
سیندی مەککەین لە بەیاننامەكه‌یدا راشیگه‌یاندووه: "منداڵانی برسیم بینی له غه‌زه کە چارەسەری بەدخۆراکی توندیان وەردەگرت، وێنەی ئەوانم بینی كه نەدەناسرانه‌وه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.