Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 01:44

پۆلیسی دارستان و ژینگە هاووڵاتییەکی بە هۆی تێکدانی زەویی کشتوکاڵی دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%

لە گوندێکی سەیدسادق، هاووڵاتییەک کە دەیویست زەوییە کشتوکاڵیەکەی بکاتە حەوزی ماسی، لە لایەن پۆلیسی دارستان و ژینگەوە بە تۆمەتی شکاندنی یاسا دەستگیر کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی ئابی 2025، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەیدسادق بڵاوی کردەوە، لە سنووری گوندی "سەراوی سوبحان ئاغا" هاووڵاتییەک کە  بە مەبەستی دروستکردنی حەوزی ماسی زەوییەکی کشتوکاڵیی تەخت کردبوو، لەلایەن تیمەکانه پۆلیسی دارستانەوە دەستگیر کرا.

هاوکات حەفارەیەکیش کە ئەو هاووڵاتییە بەنیازبوو بۆ هەڵکۆڵینی زەوییەکە بەکاری بهێنێت، دەستی بەسەردا گیرا. پۆلیسی دارستانی سەد سادق دەڵێت، ئەو کارەی هاووڵاتییەکە کردبووی زیادەرۆییە و دوورە لە رێنماییەکانی پۆلیسی دارستان. ئاماژەی بەوەش داوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێک خراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.