بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دهۆک دەڵێت، گوللـەی تۆپێکی 106مان لە سنووری رزگاری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دۆزیوەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ـی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای دهۆک رایگەیاند؛ لە گوندی خێلەخێ سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، گوللـە تۆپێکی پاشماوەی جەنگیان دۆزیوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت، تیمی لەناوبردنی مین و تەقەمەنی EOD گوللـەکەیان گواستووەتەوە بۆ شوێنێکی دیکە بە مەبەستی لەناو بردنی.
گولڵـە تۆپەکە لە جۆری تایبەت بە تۆپی 106 بووە و لە گوندی خێلەخێ سەر بە ناوچەی رزگاری دۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین داوا لە هاووڵاتییان دەکات لە کاتی بینینی مین و تەقەمەنی یان پاشماوەی جەنگ، پەیوەندی بە هێڵی بێ بەرامبەری 182ـەوە بکەن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.