وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند ڕێکەوتی 1ی ئەیلوول، ڕۆژی دەستبەکاربوونەوەی مامۆستایانی ناوەندەکانی خوێندنی حکوومییە.
ڕۆژی پێنجشەممە 28ـی ئابی 2025، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران و ڕاپەرین، خوێندنی کوردی لە کەرکووک کردووە کە تێیدا هاتووە "ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 1ی 9ی 2025، ڕۆژی دەستبەکاربوونەوەی (مباشرة) مامۆستایانی ناوەندەکانی خوێندنی حکوومییە".
لە نووسراوەکەدا کە واژۆی ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و لە ڕێکەوتی 27ـی ئاب دەرچووە، ئاماژە بەوەش کراوە "ئەو مامۆستایانەی ڕاسپێراون بە ئەرک لە تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی / خولی دووەم و لەو ڕۆژەدا لە ئەرکدان بە پرۆسەی چاودێریکردنی هۆڵەکانی تاقیکرندەوە، هەمان ڕێکەوتی ئاماژەپێکراویان بۆ دەکرێت بە ڕۆژی دەستبەکاربوونەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.