Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 03:00

بە هۆی تەقینەوەی غازی ئوتۆمبێل دوو برا گیانیان لەدەست دا

کوردستان TV
100%

دوو برای دانیشتووی گوندی باستێک لە کاتی چونیان بۆ کار ئۆتۆمبێلەکەیان تەقییەوە و گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆش دەڵێت، تا ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوە نەکراوەتەوە و بەم زووانە لێکۆڵینەوە دەست پێ دەکەین.

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 28ـی ئابی 2025، لە گوندی باستکی سەر بە ناحیەی باتێل لە زاخۆ دوو برا لە کاتی چوونیان بۆ سەر کار دوای ئەوەی سواری ئۆتۆمبێلەکەیان بوون، لەناکاو غازی ئوتۆمبێلەکەیان تەقیوەتەوە و هەردووکیان گیانیان لەدەست داوە.

موقەدەم ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ، بە ئەیاد نووری، پەیامنێری کوردستان تیڤی راگەیاند؛ "ئوتۆمبێلەکە لە جۆڕی جێپ بووە و کراوە بە سیستمی غاز و تا ئێستا هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە نەزانراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە نەکراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەش کردووە دوو گەنجەکە بران و تەمەنی یەکێکیان 13 ساڵ و تەمەنی ئەوەی دیکەشیان 19 ساڵ بووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.