بەهای یەک دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕی دراوی ئێران ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە سنووری 100 هەزار تمەنی تێپەڕاند و گەیشتە 100 هەزار و 450 تمەن.
ڕۆژی پێنج شەممە 28ـی ئابی 2025 راگەیاندنەکانی ئێران بڵاویان کردەوە بەهای دۆلار لە بازاڕی دراوی ئەم وڵاتە ئێوارەی دوێنێ سنووری 100 هەزار تمەنی تێپەڕاندووە و گەیشتووەتە 100 هەزار و 450 تمەن.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دوای ئەوە هات کە دانوستانەکانی ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپیی بەشدار لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، ڕۆژی سێشەممە بە بێ دەسکەوت کۆتایی هات و ئەگەری چالاککردنەوەی میکانیسمی سناپ بەک بۆ گەڕانەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتییەکانی سەر ئێران لە ئارادایە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز شەوی رابردوو لەسەر زاری چوار دیپلۆماتی ئەورووپی ڕایگەیاندبوو ڕەنگە ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێ وڵاتی فەڕەنسا، ئەڵمانیا و بریتانیا، پرۆسەی چالاککردنەوەی میکانیسمی سناپ بەک دەست پێ بکەن و بە دەستپێکردنی پڕۆسەکە، ئێران مانگێک مۆڵەتی دەبێت سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دڵنیایی بداتە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. بە پێچەوانەوە، حەوت بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە دژی ئێران چالاک دەکرێنەوە و سەرجەم ئەو گەمارۆ نێودەوڵەتییانەی بە هۆی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمییەوە لەسەر ئێران لادرابوون، دیسان دەگەڕێنەوە سەر ئەم وڵاتە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.