Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 22:55

ڤیدیۆ.. فڕۆكەكانی ئیسڕائیل هێرشیان كردە سەر سەربازگەیەك لە دیمەشق

کوردستان TV
100%

ئەمشەو چوارشەممە فڕۆكەكانی ئیسڕائیل هێرشێكی ئاسمانییان كردە سەر سەربازگەیەك لە سووریا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان قوربانی هەیە.

پەیامنێری (كوردستان تیڤی) لە سووریا پێی راگەیاندین: ئەمشەو لەلایەن چەند فڕۆكەیەكی ئیسڕائیلییەوە هێرشكرایە سەر سەربازگەیەك لە گەڕەكی كسوە لە باشووری دیمەشقی پایتەختی سووریا.

راشیگەیاند: ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری بەرەو شوێنی بۆردومانەكە چوونە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان كوژراو و بریندار هەیە.

روانگەی سووریا بۆ مافەكانی مرۆڤ، لەبارەی هێرشەكان رایگەیاند: سێ فڕۆكەی سەربازیی ئیسڕائیلی سەربازگەیەكی سوپای پێشووی سووریایان بۆردومان كردووە.

ڤیدیۆ: ساتی هێرشی فڕۆكەكانی ئیسڕائیل بۆ سەر دیمەشق:-

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.