Erbil 31°C دووشەممە 06 تەمووز 05:07

سعوودیە و قەتەر تێچووی چەکدانانی حیزبوڵڵای لوبنان دابین دەکەن

کوردستان TV
100%

نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و لوبنان ڕایگەیاند حکوومەتی لوبنان، بەمەبەستی هاندانی حیزبوڵڵا بۆ چەکدانان، حەفتەی داهاتو پلانێک ڕادەگەیەنێت و سعوودیە و قەتەر تێچووی ماددیی جێبەجێکردنی پلانەکە دەگرنە ئەستۆ.

تۆم باراک لە پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ جۆزف عەون، سەرۆککۆماری لوبنان لە بەیرووت گوتی، پلانەکەی حکوومەتی لوبنان، گوشاری سەربازیی تێدا نییە بەڵکوو هەوڵ دەدات بە هاندانی ئەندامانی حیزبوڵڵا لە ڕێگای پشتیوانیی داراییەوە، رازییان بکات چەکەکانیان دابنێن.

بەشێک لە پلانەکەی حکوومەتی لوبنان تایبەتە بە کاریگەریی ئابووریی چەکداماڵین لەسەر ئەو چەکدارانەی لە لایەن ئێرانەوە مووچە وەردەگرن و بڕیارە قەتەر و سعوودیە لەم بوارەدا دەور بگێڕن.

بە گوتەی تۆم باراک: "سوپا و حکوومەتی لوبنان باس لە شەڕ لەگەڵ حیزبوڵڵا ناکەن. ئەوان قسە لەوە دەکەن کە چۆن دەتوانن حیزبوڵڵا ڕازی بکەن واز لە چەک بهێنێت".

نواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنانیش پاش کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی ئەمریکی ڕایگەیاند لوبنان لەسەر ڕەوتێکە کە گەڕانەوەی تێدا نییە و دەبێ هەموو چەکەکان لە کۆنترۆڵی حکوومەتدا بن و بۆ ئەم مەبەستەش سوپا حەفتەی داهاتوو پلانی خۆی ئاشکرا دەکات.

پێشنیارەکانی حکوومەتی لوبنان بۆ چەکداماڵینی هەموو گرووپە چەکدارەکان، ناڕەزایەتی و دژایەتیی حیزبوڵلای بەدوادا هاتووە و ڕایگەیاندووە بە هیچ شێوەیەک چاکدانان قبوڵ ناکات لەبەر ئەوەی ئەمە تەنیا بە سوودی ئیسرائیلە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.