نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ سێشەممە وادەی پێشبینیكراوی كۆتاییهاتنی جەنگ و ململانێكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئۆكڕاینای دیاری كرد.
ستیف ویتكۆف لە كۆبوونەوەیەكدا لە كۆشكی سپی بە ئامادەبوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و ژمارەیەك لە بەرپرسانی ئەو وڵاتە، گوتی: لەماوەی ئەم هەفتەیەدا ژمارەیەك كۆبوونەوەمان بە رووسیا، ئۆكڕاینا، ئێران، ئیسڕائیل و حەماس ئەنجامداوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كۆتاییهاتنی جەنگ و ململانێكان.
گوتیشی: ئومێدەوارین بتوانین بەر لە هاتنی كۆتایی ئەمساڵ، كۆتایی بەو جەنگ و ماڵوێرانیانە بهێنین.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گوتی: هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی كۆتایی بە جەنگ و كوشتن لە جیهاندا بهێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.