Erbil 31°C یەکشەممە 05 تەمووز 04:32

نێچیرڤان بارزانی: لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لەگەڵ بەغدا نزیکین لە رێککەوتن و هەوڵی جددی دەدرێ بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم".

 

ڕۆژی دووشەممە، 25ـی ئاب، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "لەگەڵ بەغدا نزیکین لە رێکەوتن و پێموایە لە ماوەیەکی نزیکدا کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم رایگەیاند؛ لە گفتوگۆی زۆر چڕدان لەگەڵ نێردەری ئەمریکی و کۆمپانیاکان دەربارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لە خواستی هەرێم کرد لە فرۆشتنی نەوت و گوتی: "هەموو هەوڵی ئێمە ئەوەیە نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆریەوە بفرۆشرێت".

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونیکردەوە؛ هیچ وادەیەکی دیاریکراو نیە بەڵام لە گفتووگۆ کردن بەردەوامین راستە میکانیزمەکە بە خاوی بەڕێوەدەچێت بەڵام بەرەوپێشچوونی باش هەیە.

دەربارەی رووداوەکەی لالەزار نێچیرڤان بارزانی دەڵێت؛ "هیچ شتێک نیە چارەسەر نەبێت، هەروەها  دەبێت سەر و ماڵی هاووڵاتییان پارێزراوبێت و هیوادارین کێشەکان لە رێگەی یاسایەوە چارەسەر بکرێن و رێچکەی یاسایی خۆی بگرێت".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.