Erbil 31°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 02:32

میسر میوانداریی گەورەترین مانۆڕی سەربازیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 25ـی ئابی 2025، هێزەکانی سوپای ئەمریکا بڵاویکردەوە کە بەشداری لە مانۆڕی سەربازیی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات کە لەلایەن میسر رێکخراوە.

میسر لە بنکەی سەربازیی محەمەد نەجیب میوانداریی نۆزدەیەمین خولی مانۆڕی سەربازیی  "النجم الساطع 2025" "ئەستێرەی درەوشاوە" دەکات، کە بە گەورەترین مانۆڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دادەنرێت.

بەپێی ڕاگەیاندراوی سوپای میسر و فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا سەنتکۆم، مانۆڕەکە لە 28ی ئاب تا 10ـی ئەیلوولی 2025 بە بەشداریی 43 وڵات بەڕێوەدەچێت، لەم ژمارەیە 13 وڵات بە زیاتر لە 7900 سەربازەوە ڕاستەوخۆ بەشدارن و 30 وڵاتی دیکەش وەک چاودێر ئامادە دەبن.

ئامانج لەم مانۆڕە پتەوکردنی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان میسر و ئەمریکا و هەماهەنگییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بەهێزکردنی ئاسایشی ناوچەکەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.