بەگوێرەی ئەو داتایانەی حكوومەتی توركیا بڵاوی كردۆتەوە، لەمانگی رابردوو زیاتر لە 121 هەزار هاووڵاتی عێراقی سەردانی توركیایان كردووە.
وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزاری توركیا ئەمڕۆ یەكشەممە لە راپۆرتێدا بڵاوی كردەوە: لە مانگی تەمووز 121 هەزار و 810 هاووڵاتی عێراقی سەردانی توركیایان كردووە.
بڵاویشی كردەوە: بەگوێرەی ئەو داتایە، عێراق لە ریزبەندی دووەمی وڵاتانی عەرەبی دێت لە ژمارەی گەشتكردنی هاووڵاتییانیان بۆ وڵاتی توركیا لە مانگی تەمووزی رابردوودا.
لە ریزبەندی یەكەمی وڵاتانی عەرەبیدا سعوودییە دێت كە مانگی رابردوو 198 هەزار و 645 هاووڵاتی ئەو وڵاتە سەردانی توركیایان كردووە.
لە ریزبەندی سێیەم ئوردن دێت بە 41 هەزار و 485 گەشتیار، لە ریزبەندی چوارەمیش كوێت دێت كە 33 هەزار و 529 هاووڵاتی سەردانی توركیایان كردووە، لە ریزبەندی پێنجەم جەزائیر دێت بە 41 هەزار گەشتیار، لە ریزبەندی شەشەمیش لوبنان دێت بە 30 هەزار گەشتیار.
ئەمە لەكاتێكدایە كە عێراق لە ساڵانی رابردوو لە ریزبەندی یەكەمی ئەو وڵاتە عەرەبییانە دەهات كە مانگانە زۆرترین هاووڵاتییانیان سەردانی توركیا دەكەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.