Erbil 31°C یەکشەممە 02 ئاب 00:01

ئیسڕائیل كۆشكی سەرۆكایەتی یەمەنی بۆردومان كرد

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسڕائیل رایگەیاند، سەرلەئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە بنكەیەكی سەربازییان لەنێو كۆشكی سەرۆكایەتی یەمەن لە شاری سەنعای پایتەخت بۆردومان كردووە.

میدیاكانی یەمەن بڵاویان كردەوە: لە ڕێگەی چەند مووشەك و درۆنێكەوە هێرشكراوەتە سەر سەنعای پایتەختی یەمەن و دووكەڵ لە چەند شوێنێك بەرزبووەتەوە.

لەبارەی هێرشەكان، سوپای ئیسڕائیل رایگەیاند: بنكەیەكی سەربازیمان لەنێو كۆشكی سەرۆكایەتی یەمەن لە سەنعا بۆردومان كردووە.

راشیگەیاندووە: لەگەڵ بۆدومانەكان، مۆلیدەیەكی كارەبا و كۆگەیەكی هەڵگرتنی سووتەمەنیش بۆردومان كراون.

سوپای ئیسڕائیل جەختیشی كردەوە كە بۆردومانەكانیان بۆ سەر حوسییەكانی یەمەن بەردەوام دەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.